داگلیش لە پۆستەكەی دوور خرایەوە

داگلیش لە پۆستەكەی دوور خرایەوە
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت هەواڵی دوورخستنەوەی كینی داگلیشی لە پۆستی راهێنانی یانەكە ئاشكرا كرد دوای ئەوەی وەرزێكی خراپی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەر برد.
داگلیس كە پێشتر لە ماوەی نێوان 1981 تا 1995 راهێنەری لیڤەرپوول بووبوو، لە كانوونی دووەمی 2011 دوای رۆیشتنی رۆی هۆدسۆن لە راهێنانی یانەكە، پۆستی راهێنانی لیڤەرپوولی وەرگرتبوو.
هەرچەندە گرێبەستی داگلیش لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ 3 ساڵ نوێ كرابووەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە ئەمساڵ تەنیا نازناوی كارلینگ كەپی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئینگلتەرا.
داگلیش لە بلاوكراوەیەكدا لەسەر ماڵپەری یانەكە گوتی ئەو هەلەی بۆ كاركردن لە یانەكەدا بەدەستم هێنا مایەی شانازیی منە و سەربەرزم بە بردنەوەی نازناوی جامی كارلینگ كەپ لە وەرزی ئەمساڵدا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد كە لیڤەرپوول نزیكە لە گرێبەستكردن لەگەڵ رۆبەرتۆ مارتینێزی راهێنەری یانەی ویگان، دوای ئەوەی توانی یانەكەی بگەیەنێتە دۆخێكی باش و جیا لەو راهێنەرە، ئەو سەرچاوانە ئەگەری گەڕانەوەی رافا بینیتێزی راهێنەری پێشووی یانەكەشیان بۆ پۆستەكەی بە دوور نەزانی.
Top