هۆنیس: یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی بایرندا
هۆنیس لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەی دویچە تسایتۆنگ گوتی یارییەكە جوانترین سیناریۆیە و لەوانەیە تاكە جوانترین یاری بێت لەسەر یاریگەكەمان، ئەگەر ئەو یارییە ببەینەوە بێگومان دەبێتە گرنگترین یاری لە مێژووی بایرندا.
هۆنیس كە پێشتر رۆڵی هەبووە لەوەی بایرن لە وەرزەكانی 1974 و 1975 و 1976 نازناوەكان بەدەست بێنێت وەك یاریزان و دواتر لە ساڵی 2001 وەك كارگێڕی لە یانەكەدا كاری كردووە، دەڵێ چێڵسی بۆ یارییەكەی شەمەی داهاتوو تەواو خۆی ئامادە دەكات، چونكە ئەو لە وەرزی ئەمساڵدا پشتی لە دیوارە و بە بردنەوەی ئەو یارییە دەتوانێ وەرزی داهاتوو بەشداریی پاڵەوانیەتییەكە بكات.
لەبارەی دۆڕانی قورسی یانەكەیەوە لە بەرامبەر یانەی برووسیا دۆرتمۆند لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئەو سەرۆك یانەیە گوتی ئێستا هۆنیس كاردەكات بۆ ئەوەی یاریزانەكان متمانەیان بۆ دروست ببێتەوە و دووپاتیشی كردەوە هاینێكس لە پۆستەكەی خۆیدا دەمێنێتەوە ئەنجامی یارییەكەی شەمە هەرچییەك بێت.