ئەلڤێش بەشداری یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ناكات

ئەلڤێش بەشداری یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ناكات
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرای كرد كە دانی ئەلڤێشی بەرگریكەری یانەكە دووچاری شكانی ئێسكی قاچی هاتووە و بەو هۆیەوە بەشداری یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ناكات.
یانەكە ئاشكرای كردووە كە ئەلڤێش لە مەشقەكانی یانەكەدا دووچاری شكانی ئێسكێك لە قاچی هاتووە و بەو هۆیەوە ناتوانێ بەشداری یارییەكەی شەمەی داهاتوو بكات كە تێیدا بەرشەلۆنە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە.
یانەكە هەروەها ئاشكرای كردووە كە پشكنینی سەرەتایی دەریخستووە ئەلڤێش شكان لە ئێسكێكی قاچیدا هەیە و بەهۆیەوە توانای یاریكردنی نابێت و پێویستە لە چەند كاژێری داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ بكرێت، ئەمەش بەپێی ئەوەی ریكارد برۆنای پزیشكی یانەكە ئاشكرای كردووە.

هەر بەهۆی پێكانەوە كارلیس پۆیۆلی كاپتنی یانەكە بە هەمان شێوە توانای بەشداریكردنی لەو یارییەدا نابێت.
Top