مانچینی خه‌ون به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانییه‌وه‌ ده‌بینێت

مانچینی خه‌ون به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانییه‌وه‌ ده‌بینێت
رۆبه‌رتۆ مانچینی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی دڵخۆشی گه‌وره‌ی خۆی به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلیزیی ده‌ربرِی كه‌ بووه‌ دووه‌م پاڵه‌وانیه‌تیی وه‌ك راهێنه‌ر به‌ده‌ستی بێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلاندا نازناوی خولی ئیتاڵی برده‌وه‌.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئاشكرای كرد كه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت نازناوی خولی ئیسپانیش بباته‌وه‌ تا ببێته‌ براوه‌ی هه‌رسێ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا.
راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌كه‌ گوتی به‌ راشكاوی حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌م نازناوی هه‌موو خوله‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌ده‌ست بێنم، راسته‌ من خولی ئینگلیزیم برده‌وه‌ و جارێكی تریش هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام حه‌زم له‌ بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانیشه‌، هه‌روه‌ها خولی پورتوگالیش له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی وه‌ك به‌نفیكا، چونكه‌ هه‌ندێك یانه‌ هه‌ن مێژووی تۆپی پێی ئه‌وروپییان دروست كردووه‌.
له‌باره‌ی ماریۆ بالۆتێلییه‌وه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ گوتی له‌گه‌ڵ مندا ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو كه‌ نازناوی خولی ئیتاڵی برده‌وه‌، له‌گه‌ڵ مانچسته‌ریشدا له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا نازناوی خولی ئینگلیزی بردووه‌ته‌وه‌ و 12 گۆڵی تۆمار كردووه‌، بێگومان ده‌شزانن كه‌ ئه‌و گۆڵی بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خوله‌كه‌ی دروست كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ گومانێك له‌سه‌ر توانا و لێهاتوویی ئه‌و نییه‌، من له‌ یانه‌كه‌دا ده‌یهێڵمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ لێشی تورِه‌ بم.
Top