ریال مه‌درید هه‌وڵی كرِینی یایا تۆرێی ده‌ست پێكردووه
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌كه به توانای تۆرێ سه‌رسامه و ده‌یه‌وێ له پاڵ چابی ئه‌لۆنسۆدا هێڵی ناوهرِاستی تیپه‌كه‌ی پێ به‌هێز بكات، به تایبه‌ت كه یاریزانه‌كانی تری ئه‌و هێڵه له شێوه‌ی سامی خدیره و نووری شاهین و لاس دیارا به پێی پێویست نه‌یانتوانیوه ره‌زامه‌ندی مۆرینۆ به‌ده‌ست بێنن.
رۆژنامه‌كه چه‌ند رێگرییه‌كی له‌به‌رده‌م ویستی یانه‌ی شاهانه‌دا ده‌ست نیشانكردووه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ تۆرێدا، له‌وانه‌ش مووچه‌ی به‌رزی ئه‌و یاریزانه كه 7 ملیۆنی بێ باجه له ساڵێكدا و به‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه مووچه‌ی ته‌نیا له رۆناڵدۆ و كاكا كه‌متر ده‌بێت له ریال مه‌درید، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی تۆرێ پێشتر له به‌رشه‌لۆنه یاری كردووه و چوونی بۆ ریال مه‌درید زه‌حمه‌ته، له‌وه‌ش قورس‌تر ئه‌وه‌یه كه مانچسته‌ر ستی زه‌حمه‌ته به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری تۆرێ ببێت كه یاریزانێكی لێهاتووی وه‌رزی ئه‌مساڵ بوو.