فالكاو: ده‌مه‌وێ له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بمێنمه‌وه‌

فالكاو: ده‌مه‌وێ له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بمێنمه‌وه‌
رادۆمێل فالكاوی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ویستی یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی ده‌مه‌وێ له‌ مه‌درید بمێنمه‌وه‌.
فالكاو كه‌ پێشه‌وایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆ لیگ دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتاییدا 2 گۆڵی تۆمار كرد، گوتی بیركردنه‌وه‌م ته‌نیا به‌ ئه‌تله‌تیكۆوه‌ سه‌رقاڵه‌ و بیر له‌ هیچ یانه‌یه‌كی تر ناكه‌مه‌وه‌.
ئه‌ستێره‌ كۆڵۆمبییه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆی به‌ ئاهه‌نگگێرِانی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئه‌وروپی له‌ مه‌درید ده‌ربرِی و دووپاتی كرده‌وه‌ جوانی ئاهه‌نگه‌كانی ئێره‌ زۆر له‌وه‌ی پۆرتۆ زیاتر بوو كه‌ وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستمان هێنا.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی سه‌رۆكی یانه‌ی پۆرتۆی دایه‌وه‌ كه‌ گوتبوی فالكاو ته‌نیا له‌به‌ر پاره‌ چووه‌ته‌ خولی ئیسپانی و گوتی راسته‌ ده‌زانم ئه‌و وای گوتووه‌، به‌ڵام من لێره‌ نازناوی خولی ئه‌وروپیم به‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ش باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و چونكه‌ ئه‌و ده‌یگوت له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ هیچ نازناوێك به‌ده‌ست ناهێنم.
Top