لۆف له‌وه‌ ده‌ترسێ دۆرِانی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر چێڵسی كێشه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دروست بكات

لۆف له‌وه‌ ده‌ترسێ دۆرِانی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر چێڵسی كێشه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دروست بكات
یواكیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ترسی خۆی له‌ دۆرِانی یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی ده‌ربرِی و نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌بێت كاتێك خۆیان بۆ یۆرۆی 2012 ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
لۆف له‌ لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی گوتی گه‌یشتنی پچرِ پچرِی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بۆ یه‌كه‌ی ئاماده‌سازی بۆ یۆرۆ ئاماده‌كارییه‌كان قورستر ده‌كات.
لۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ دۆرِانی بایرن میونشن كه‌ 8 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای تێدایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چێڵسی كاره‌كان قورستر ده‌كات.
لۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بایرن نازناوی خولی ئه‌ڵمانی و جامی ئه‌ڵمانیای بۆ برووسیا دۆرتمۆند له‌ده‌ست دا و گوتی دۆرِانی یارییه‌كه‌ی شه‌مه‌ی داهاتوو ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ قورستر ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و كات یاریزانه‌كانم هه‌ست به‌ بێئومێدییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بدۆرِێن و له‌و كاته‌دا ناچارم دوو یان سێ رۆژی تر پشوویان بده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
Top