پێشمەرگەكانی عیراق لە پاڵەوانێتی عەرەب بەشدارن

پێشمەرگەكانی عیراق لە پاڵەوانێتی عەرەب بەشدارن
گوڵان- هەرێز جەمال، كارزان كانەبی

١٥ ھەمین پاڵەوانێتی عەرەیی لاوان بۆ گۆڕەپان و مەیدان دەستپێ كرد و لە بەرەبەیانیشەوە چالاكیەكانی یەكەم رۆژ دەستپێ كرد و ھەڵبژاردەی عیراق كە زۆبەی پێكھاتەكەی یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی و یاریزانێك لە پێشمەرگەی ھەولێرە چاوەڕوانی بەدەستھێنانی ئەنجامیان لێدەكرێت

لە یەكەم ڕۆژا چاوان بەھادین و دڵسۆز عوبێد ململانێیەكانیان دەستپێدەكات، چاوانی بەھادین كاتژمێر ٥،٥٠ ی ئێوارە یای ١٠٠ مەتری پاڵاوتنی كچان دەكات كە ١٠ یاریزان بۆ ئەو ماوەیە ڕادەكەن

دڵسۆز عوبێدیش بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر ٨،٣٠ یاری ١٠٠ مەتر بەربەست (١)و لە كاتژمێر ٩،١٥ یاری (٢)بازی بەرز ئەنجام دەدات

پاشنیوەڕۆش كاتژمێ ٥،٣٠ یاری قورسایی (٣) كاتژمێ ٧،٢٥ ی ئێوارەش یاری ٢٠٠ مەتر (٤) دەكات كە ئەمانە لە چوارچێوەی یارییە حەوتیەكانە

كوردەكانی ھەڵبژاردەی عیراق لە لایەن ھەرسێ ڕاھێنەری كوردی ھەڵبژاردەی عیراقەوە مامۆستا ئەحمەد بەھادین و زەردەشت ڕەفیق و سیروان حامیدەوە ڕاھێنیانیان پێدەكرێت و ھەڵبژاردەكەش چاوی سەرەكی لە ئەنجامەكانی ئەم یاریزانانەیە.

بریاربوو بابان بەھادینی كوردو یاریزانی سەرەكی ھەڵبژاردەی عیراق ھاوشاندی ھەڵبژاردەكە بێت بەڵام بەھۆی ئەو نەشتەگەرییەی ماوەی ڕابردوو ئەنجامی دا بابان لەم پاڵەوانێتیە بێبەشبوو
Top