خولی باسكەی یانە پلە یەكەكان وەستا
دوای ئەوەی كۆتایی هات بە هەفتەی حەوتەمی خولی باسكەی پلە یەكی كوردستان كە تا ئێستا یانەی سیروانی نوێ بە كۆكردنەوەی (14) خاڵ بەبێ دۆڕاندن ریزبەندی خولی پلە یەكی باسكەی كوردستانی گرتووە ویانەی باسكەی ئەكاد عەنكاوەش بە پلەی دووەم دێت وباسكەی برایەتیش بە پلەی سێیەم دێت، بەبڕیاری یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان بەهۆی نزیك بوونەوەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئەم خولە دەوەستێت.
لەم بارەشەوە خالید حسێن سكرتێری یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان گوتی: بەڵێ لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و نزیك بوونەوەی تاقی كردنەوەكانی كۆتایی ساڵ یەكێتیەكەمان یەكیێتی ناوەندی باسكەی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەیەك كە تا تاقیكردنەوەكان كۆتایی پێدێت خولی باسكەی پلە یەكی كوردستان بوەستێنین، بێگومان ئەمەش لەبەرژەوەندی یاریزانە ئازیزەكانمانە كە ئەوانەی تاقی كردنەوەیان هەیە .