ریبیری مانەوە لە بایرن تا وازهێنان بە دوور نازانێت

ریبیری مانەوە لە بایرن تا وازهێنان بە دوور نازانێت
یاریزانی باڵی فەرەنسی فران ریبیری دڵخۆشی زۆری خۆی بە یاریكردن لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێشاندا و ئاماژەی بەوەدا كە بە دووری نازانێت تا ساتی وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ، هەر لە ریزی ئەو یانەیەدا بمێنێتەوە.
ریبیری لە لێدوانی بۆ گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی گوتی هەستدەكەم لێرە لە دەستێكی ئەمیندام، گرێبەستەكەم تا 2015 بەردەوام دەبێت، بەڵام من دەتوانم تا وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن لەم یانەیەدا بمێنمەوە، چونكە هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكەم.
ریبیری 29 ساڵ لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانەی ناوبراوەوە كرد و گرێبەستەكەی تا 2015 نوێ كردەوە دوای ئەوەی تیپەكەی دوو ساڵ لەمەوپێش یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دۆڕاند و ئەو یاریزانە بەدووری نەزانی ئەمساڵیش هەنگاوێكی تری هاوشێوە بهاوێت و لە دوای یاری یانەكەی بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، گرێبەستەكەی تا ماوەیەكی تری زۆر دوور نوێ بكاتەوە..
ریبیری گوتی شتێكی زۆر خۆش دەبێت ئەگەر جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپام بەدەستەوەبێت و هەواڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم بە هاندەرانی یانەكە بدەم.
Top