مانچینی: لە كاتی گۆڵەكەی ئەگویرۆدا خەمی دڵی باوكمم بوو

مانچینی: لە كاتی گۆڵەكەی ئەگویرۆدا خەمی دڵی باوكمم بوو
رۆبەرتۆ مانچینی ئیتاڵی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ئاشكرای كرد باوكی كە نەخۆشی دڵی هەیە تەماشای یاری درامی نێوان یانەكەی مانچینی و یانەی كوینز پارك رینجەرزی لە هەفتەی كۆتایی خولی ئینگلیزیدا كردووە و گوتی لە كاتی گۆڵەكەی ئەگویرۆدا لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا ترسم لەوە هەبوو باوكم لە خۆشیدا دڵی رابوەستێت.
گۆڵەكەی ئەگویرۆ لە دوا خولەكەكانی یارییەكەدا نازناوی وەرزی ئەمساڵی بەخشییە مانچستەر ستی دوای ئەوەی لە یارییەكەدا ئەنجامەكە 2-2 بوو، مان ستی پێویستی بە گۆڵی بردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی نازناوەكە بەدەست بێنێت و ئەگویرۆ توانی ئەوە بكات.
مانچینی گوتی باوكم هەرچەندە نەخۆشە بەڵام تەماشای یارییەكەی كردبوو و لە كاتی گۆڵەكەدا یەكسەر بیرم لەوە دەكردەوە دەبێ ئەو سەلامەت بێت، یان بەهۆی خۆشییەوە دڵی وەستاوە.
Top