له‌ خولى بژارده‌ى عێراق هه‌ولێر درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا

له‌ خولى بژارده‌ى عێراق هه‌ولێر درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا
گولاَن : كارزان كانه‌بى

له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خواى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گرنگى به‌سه‌ر یانه‌ى مه‌سافى به‌ده‌ستهێنا .

له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و مه‌سافى به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تا هێرشیان برده‌سه‌ر گۆڵى تیپى میوان ، دواتریش له‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌له‌یه‌كى یاریزانانى هیلى به‌رگرى وگۆڵچى یانه‌ى هه‌ولێر ، یانه‌ى مه‌سافى گۆلێكى تۆماركرد ، دواى ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر بوو به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود تا 10 خوله‌كى پێش یارییه‌كه‌ ، كاتێك لێدانێكى سزا بۆیانه‌ى هه‌ولێر هه‌ژماركرا ئه‌مجه‌د رِازى توانى سه‌ركه‌وتوانه‌ گۆلێك تۆماربكات ، دواى ئه‌م گۆله‌ش به‌ 3خوله‌ك پێش یارییه‌كه‌ یاریزان حاتم زێدان توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆیانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات ، یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامه‌ (2-1)گۆڵ بۆهه‌ولێر به‌ۆكتایى هه‌ولێر هه‌ر له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه‌ .
Top