چێڵسی واز له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ناهێنێت و ئه‌مجاره‌یان داوای میسی ده‌كات

چێڵسی واز له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ناهێنێت و ئه‌مجاره‌یان داوای میسی ده‌كات
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی واز له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ناهێنێت و دوای ئه‌وه‌ی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كردیه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدا بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پیپ گواردیۆلا واز له‌ پۆسته‌كه‌ی بێنێت، ئێستا ئه‌و یانه‌یه‌ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات.
هه‌فته‌ی پێشوو پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كی یانه‌ی چێڵسی بۆ مه‌شقدانی یانه‌كه‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كان مووچه‌ی مانگانه‌ی له‌و كاره‌دا 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌بوو له‌ ساڵێكدا.
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایان كرد كه‌ رۆمان ئه‌برامۆڤیجی خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌و سه‌رمایه‌دا رووسییه‌ ئاماده‌یی پێشانداوه‌ برِِی 200 ملیۆن پاوه‌ند بدات بۆ كرِینی لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی سێ ساڵی رابردووی ئه‌وروپا و دووپاتی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گواردیۆلاش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ یانه‌كه‌یدا به‌یه‌كتری شاد بكاته‌وه‌.
Top