درێنتی: میسی پێی گوتم به‌خێربێی ئه‌ی زنجی
ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه كه پێشتر له ریزی یانه‌كانی ریال مه‌درید و هێركۆلیس یاری كردووه له لێدوانی بۆ گۆڤاری هیلدینی هۆڵه‌ندی گوتی من و میسی چه‌ند جارێك رووبهرِووی یه‌ك بووینه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌رده‌م كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردم و زۆر جار بێزاری ده‌كردم و ده‌یگوت زنجی، زنجی.
درێنتی گوتی من ده‌زانم ئه‌وه له ئه‌مه‌ریكای باشوور شتێكی ئاساییه، به‌ڵام لێره له ئه‌وروپا ناتوانین لێی بێده‌نگ بین، كه‌س ئه‌وه قبوول ناكات و پێشتر مامادۆ دیاراش كه وه‌ك من ره‌شپێسته له‌لایه‌ن گۆنزالۆ هیگواین و گابریل هاینزهوه به‌و ناوه بانگ ده‌كرا، وه‌لێ كاتێك زانییان ئه‌وه ره‌وشتێكی باش نییه وازیان له‌و كاره هێنا.
ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه دواجار گوتی كاتێك دژی به‌رشه‌لۆنه یاریم ده‌كرد كاتێك له هێركۆلیس بووم، هه‌مان كێشه‌م له‌گه‌ڵ میسیدا تووش بووه‌وه و به‌ر له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌كانمان ده‌ستی بۆ درێژ كردم و گوتی به‌خێربێی زنجی.