ئینته‌رمیلان له كرِینی لاڤێتزی نزیك بووه‌ته‌وه
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه لاڤێتزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی نزیكه له‌وه‌ی رێوشوێنی چوونه ریزی یانه‌ی ئینته‌رمیلان كۆتایی پێ بێنێت.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه مووچه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره له یانه‌ی ئینته‌رمیلان 3.7 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌یه و به پاداشته‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ له ساڵێكدا.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ی ئینته‌رمیلان زۆر كه‌متره كه یانه‌ی ئینجی رووسی پێَشكهشی هه‌مان یاریزانی كردووه، به‌ڵام بوونی یانینای كچه هاورِێی لاڤێَتتزی له ئیتاڵیا، وایكردووه ئه‌و یاریزانه به پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌وه‌ی ئینجی رازی بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه نزیك بێت كه له ئیتاڵیا ده‌ژی.