سپۆرت: لویز ده‌یه‌وێ بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌

سپۆرت: لویز ده‌یه‌وێ بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ دیڤید لویزی به‌رگریكه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه‌ بكات.
رۆژنامه‌كه‌ كه‌ له‌ یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ ده‌ڵێ ئه‌و به‌رگریكه‌ره‌ به‌رازیلییه‌ ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بكات له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا.
لویز یه‌ك له‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بكات له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا.
سپۆرت ده‌ڵێ لویز ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌مه‌نی به‌ 25 ساڵی هه‌نگاوێكی نوێ له‌ ژیانیدا بهاوێت و بۆ ئه‌وه‌ش هاتنه‌ ریزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كردووه‌ته‌ یه‌كه‌م ئامانجی خۆی.
لویز پێشتر له‌ یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی یاری كردووه‌.
Top