ئه‌نچیلۆتی: له‌ هاویندا ده‌گه‌رِێینه‌وه‌ بۆ هێنانی پاتۆ

ئه‌نچیلۆتی: له‌ هاویندا ده‌گه‌رِێینه‌وه‌ بۆ هێنانی پاتۆ
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كرد تیپه‌كه‌ی بایه‌خ به‌ كرِینی ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی ده‌دات.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیییه‌ ئاشكرای كرد كه‌ پێشتر هه‌وڵیان داوه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و جارێكی تریش هه‌وڵ ده‌ده‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌.
ئه‌نچیلۆتی له‌ لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا جارێكی تر هه‌وڵ بده‌نه‌وه‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پاتۆ و گوتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین.
ئه‌نچیلۆتی قسه‌ی له‌سه‌ر نێستا و گاتۆزۆ و ئینزاگی كرد كه‌ برِیاریاندا ریزه‌كانی میلان جێبێڵن و گوتی هه‌ست به‌ خه‌مباری ده‌كه‌م بۆ رۆیشتنیان له‌ ریزی یانه‌كه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان رۆژگارێكی مه‌زنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا به‌سه‌ر برد.
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی میلان گوتی من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌وان چه‌ندین ده‌رگای تریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی میلان به‌ روودا ده‌كرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان یاریزانی مه‌زنن.
Top