مانچینی خه‌ون به كاڤانی و به‌یڵ و هازارده‌وه ده‌بینێت
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایان كرد كه مانچسته‌ر ستی ئاماده‌یه به گۆرِینه‌وه‌ی ئیمانوێ ئه‌دیبایۆری هێرشبه‌ری یانه‌كه به كاڤانی، به‌ڵام مانچینی پێی وایه باشتره یانه‌كه‌ی 30 ملیۆن به كرِینی كاڤانی بدات و له به‌رامبه‌ردا ئه‌دیبایۆر وه‌ك كارتێك له هێنانی گاریس به‌یڵدا به‌كار بێنێت.
ئه‌مساڵ ئه‌دیبایۆر به شێوه‌ی خواستن له ریزی یانه‌ی تۆتنهام یاری كرد.
مانچینی هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ ئیدین هازاردی ئه‌ستێَره‌ی لاوی به‌لجیكی كه له یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی یاری ده‌كات بێنێته ریزه‌كانییه‌وه، هه‌رچه‌نده له ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندین یاریزانی به توانای هێڵی ناوه‌رِاست هه‌ن له‌وانه‌ش نه‌سری و سیلڤا و ئاده‌م جۆنسۆن و میلنه‌ر و یایا تۆرێ.