فێرگسۆن: یونایتد نارِووخێ و ستیش ناتوانێ كۆنترۆڵی نازناوی خولی ئینگلزی بكات

فێرگسۆن: یونایتد نارِووخێ و ستیش ناتوانێ كۆنترۆڵی نازناوی خولی ئینگلزی بكات
ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی گوتی تیپه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێشبینی ده‌كه‌ن دانارِووخێت و مانچسته‌ر ستی دراوسێشی بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو كۆنترۆڵی خولی ئینگلیزی ناكات.
لێدوانه‌كانی سێر له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ته‌نیا بردنه‌وه‌ی یاری سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی ماوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كۆینز پارك رینجه‌رز بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ بباته‌وه‌.
هه‌ردوو تیپ له‌ ژماره‌ی خاڵدا وه‌ك یه‌كن و سیتی به‌ جیاوازی ژماره‌ی گۆڵ له‌ پێش یونایتده‌وه‌یه‌ و بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ستی ده‌كاته‌ خاوه‌نی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ دوای 44 ساڵ له‌ نه‌بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه‌.
فێرگسۆن له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی سه‌نی ئینگلیزی گوتی بێگومان یونایتد نارووخێ، ئێمه‌ ده‌زانین ركابه‌ری و هه‌ڤرِكییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌شمان قبووڵه‌، زۆر یاریزانی گه‌نجمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ زۆر سوودیان كردووه‌ جا ئه‌نجامی كۆتاییه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت.
هه‌روه‌ها گوتی ستی به‌وه‌وه‌ راناوه‌ستێ كه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ و یاریزانی تریش ده‌كرِِێت له‌به‌رئه‌وه‌ پاره‌ی زۆره‌، ناتوانی هاوسه‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ نێو ئه‌ستێره‌كاندا بپارێزێ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ستی ناتوانێ بۆ چه‌ند وه‌رزێكی له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خوله‌كه‌ بباته‌وه‌.
Top