پاڵه‌وانی ئه‌ڵمانیا داوای دزیكۆ ده‌كات
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه دزیكۆ ئاماده‌یه ریزه‌كانی مانچسته‌ر ستی له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا جێبێڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌كی باشی پێ بگات.
ئه‌مساڵ دزیكۆ زۆرینه‌ی كات له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی مانچسته‌ر ستی بینرا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه بیر له رۆیشتن له یانه‌كه‌ی ئێستای بكاته‌وه، به تایبه‌ت كه تیپه‌كه‌ی جگه له‌و هه‌ریه‌ك له تێڤێز و ئه‌گوێرۆ و بالۆتێلی وه‌ك هێرشبه‌ر تێدایه.
رۆژنامه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه دۆرتمۆند دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئه‌ڵمانی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك، ده‌یه‌وێ ریزه‌كانی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌هێز بكات و كرِینی دزیكۆ كاری یه‌كه‌می ده‌بێت.
پێشتر یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی هه‌وڵی دابوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا بكات.