یایا تۆرێ: دروستكردنی مێژوو له ستی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی به‌رشه‌لۆنه باشتره
تۆرێ كه هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه‌دا كرد گوتی بیركردنه‌وه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئهمرِۆ وایكرد به‌رشه‌لۆنه جێبێڵم.
تۆرێ گوتی من به‌م بردنه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشم، چونكه ئێمه‌ی نزیك كرده‌وه له نووسینه‌وه‌ی مێژووی نوێی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردم به‌ر له 2 ساڵ به‌رشه‌لۆنه جێبێڵم، چونكه لێره ده‌مویست مێژوو بنووسمه‌وه، ئه‌وه‌تا له یارییه‌كی زۆر چاره‌نووسساز و گرنگدا دوو گۆڵ تۆمار ده‌كه‌م و ئه‌مه‌ش ئهوپهرِی به‌خته‌وه‌رییه بۆ من، چونكه له به‌رشه‌لۆنه نه‌مده‌توانی ئه‌وه بكه‌م.
یاریزانه ئیڤوارییهكه هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خولی ئینگلیزیش به‌ده‌ست نه‌هێنین، ئێمه هه‌ر دڵخۆشین به‌وه‌ی كردوومانه، خۆمان بۆ یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو به باشترین شێوه ئاماده ده‌كه‌ین تا دوای یارییه‌كه ئاهه‌نگی بردنه‌وه بگێرِین.