مۆرینۆ: به 70 ملیۆنیش هیگواین نافرۆشین
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌كان به گه‌رمی هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆیشتنی هیگواینیان بڵاوكرده‌وه و گه‌یاندیانه ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌و هێرشبه‌ره نامه‌ی ماڵئاوایی بۆ هاورِێكانی له یانه‌ی ریال مه‌ردیدی ئیسپانی نووسیوه.
مۆرینۆ له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ی بی سی گوتی هیگواین ده‌مێنێته‌وه لێره، له‌به‌رئه‌وه‌ی من نامه‌وێ ئه‌و له‌ده‌ست بده‌م و یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی ناوێ، ئێمه پێویستمان به تواناكانی ئه‌و هه‌یه و خۆیشی باش ئه‌وه ده‌زانێ.
هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌مساڵ دووه‌م گۆڵكه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بوو له خولی ئیسپنی.
راهێنه‌ره پورته‌گالییه‌كه هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه ده‌سته‌واره‌مان به 40 و 50 و 60 ملیۆنیش بۆ كرِینی هیگواین پێ بكات، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به 70 ملیۆنیش نایفرۆشین.