بۆ بیست و هه‌شته‌مین جار له مێژووی خۆیدا، یۆڤنتۆس بووه پاڵه‌وانی ئیتاڵیا
یانه‌ی یۆڤنتۆس به شیاوی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، چونكه تاكه یانه‌یه له هه‌موو ئه‌وروپادا ئه‌مساڵ هیچ یارییه‌كی نهدۆرِاندووه و ئه‌مه یه‌كه‌مین نازناوی یانه‌كه‌یه له ساڵی 2003ه‌وه.
به‌و بردنه‌وه‌یه یۆڤنتۆس كۆی خاڵه‌كانی كرده 81 خاڵ و به جیاوازی 4 خاڵ له پێش میلانه‌وه دێت و ئه‌نجامی یاری دوا گهرِی خوله‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر چاره‌نووسی نازناوه‌كه نابێت.
یانه‌ی یۆڤنتۆس كه له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ كۆنتییهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كرد و توانی به شیاوی ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بێنێت دوای ئه‌وه‌ی شكستی به هه‌موو ركابه‌ره‌كانی خۆی هێنا.
یانه‌ی ناوبراو ده‌توانێ نازناوی جامی ئیتاڵیاش بباته‌وه ئه‌گه‌ر له یاری كۆتاییدا له یانه‌ی ناپۆلی بباته‌وه.