نادال: بردنه‌وه‌ی ریالم له سه‌ركه‌وتنی خۆم لا گرنگتره
نادال له لێدوانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له په‌راوێزی پاڵه‌وانیه‌تیی میامی بۆ تێنس گوتی دڵته‌نگ نیم به‌وه‌ی كه نزیكم له ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌ویدا بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زم.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كه به خۆشه‌ویستی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ناوبانگه گوتی دۆرِاندنی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی ئوسترالیای كراوه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بۆ نۆڤاك جۆكۆڤیجی سرِبی له‌ده‌ستی دا، وایكردووه ئه‌و له دابه‌زین بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی نزیك ببێته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی ئێستا فێدرێر ئاستێكی باشتر له من پێشكه‌ش ده‌كات و من نزیك نیم له‌وه‌ی بگه‌رِێمه‌وه پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهان، چونكه ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه گرنگه و دڵخۆشم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه یانه‌ی ریال مه‌درید نازناوی خولی ئیسپانی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ش هه‌موو خه‌مێكی له بیری من بردووه‌ته‌وه.