به‌رشه‌لۆنه‌ 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ كرِینی تیاگۆ سێلڤا داناوه‌

به‌رشه‌لۆنه‌ 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ كرِینی تیاگۆ سێلڤا داناوه‌
وادیاره‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سووره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌ته‌كانی تیاگۆ سێلڤای به‌رگریكه‌ری به‌رازیلی كه‌ ئێستا به‌ باشترین به‌رگریكه‌ری جیهان داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ یانه‌ی ناوبراو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا نه‌یتوانی ئه‌وه‌ بكات.
پێشتر به‌رشه‌لۆنه‌ 25 ملیۆنی بۆ كرِینی تیاگۆ دانابوو، به‌ڵام یانه‌ی میلان ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی تیاگۆ به‌و برِه‌ پاره‌یه‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ میلان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه‌، كارگێرِیی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و له‌سه‌ر داوای تینۆ ڤیلانۆڤای راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ برِی 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ كرِینی تیاگۆ بدات و ئێستا هه‌وڵی لێبرِاوانه‌ ده‌دات بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌.
Top