ریال خه‌ون به‌ هێنانی شڤانشتایگه‌ره‌وه‌ ده‌بینێت.

ریال خه‌ون به‌ هێنانی شڤانشتایگه‌ره‌وه‌ ده‌بینێت.
رۆژنامه‌ی فیچاجیزی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ویستێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ هێنانی باستیان شڤانشتایگه‌ر بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی و ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ به‌ر له‌ یارییه‌كانی یۆرۆی 2012 بكات كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌ده‌چێت.
مۆرینۆ ده‌یه‌وێ شڤاینی بخاته‌ پاڵ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعوود ئۆزێل و سامی خدیره‌ كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌ڵمانین و له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ و وه‌رزی رابردوودا ئاستێكی به‌رزیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا پێشه‌شكرد.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كرِینی ئه‌و یاریزانه‌ داوه‌ و رازی بووه‌ دانوستان له‌گه‌ڵیدا ده‌ست پێبكرێت. به‌ڵام رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بایرن میونشن وا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ نابێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی.
Top