چینییه‌كان داوای رۆناڵدینۆ ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی ئێكسترای به‌رازیلی ئاشكرای كردووه رۆناڵدینۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ نزیكه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه قبووڵ بكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رۆناڵدینۆ به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته چینییه نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت كه ئه‌وه پێشهگی گرێبه‌سته‌كه‌یه له‌گه‌ڵ 3 ملیۆنی تر و مووچه‌ی مانگانه‌ی 700 هه‌زار دۆلار.
رۆبه‌رتۆ دی ئه‌سیسی برای رۆناڵدینۆ و بهرِێوهبهری كاره‌كانی هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه نه‌كرد.
ئه‌سیس گوتی تا ئێستا هیچ شتێكمان له چینه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه و هه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه رووبدات من یه‌كسه‌ر ئاراسته‌ی یانه‌ی فلامینگۆی ده‌كه‌م چونكه رۆناڵدینۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تا 2014یه.