به‌هۆی شكانی قاچییه‌وه‌ سانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 ناكات

به‌هۆی شكانی قاچییه‌وه‌ سانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 ناكات
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ یۆرۆی 2012 له‌ خزمه‌ته‌كانی به‌كاری سانیای یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی شكانی قاچی ئه‌و یاریزانه‌وه‌.
سانیا له‌ یاری یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌رامبه‌ر نۆرویچ ستی كه‌ 3-3 كۆتایی هات، دووچاری شكانی قاچی هات و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شداری له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ناكات كه‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو پۆڵه‌ندا و كرواتیا میوانداری ده‌كه‌ن.
سانیای 29 ساڵ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا جارێكی تر تووشی شكانی ئێسكی قاچی هات له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێر له‌ تشرینی یه‌كه‌می رابردوو و به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یاریكردن بێبه‌ش بوو و دوێنێ شه‌مه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ هه‌مان شوێنی پێشوودا دووچاری شكان هاته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناتوانێ تا سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو یاری بكات.
Top