لازیۆ جارێكی تر هه‌وڵی كرِینی دیمیتار بێرباتۆڤ ده‌دات

لازیۆ جارێكی تر هه‌وڵی كرِینی دیمیتار بێرباتۆڤ ده‌دات
یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا هه‌وڵی كرِینی دیمیتار برباتۆڤی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌دات.
رۆژنامه‌ی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه‌ كارگێرِیی یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ دانووستانی له‌گه‌ڵ ئه‌میل دانتێشڤی به‌رِێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ بولگارییه‌دا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی و دانتێشڤ مه‌رجه‌كانی خۆی به‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی برباتۆڤ بۆ ئاشكرا كردوون.
بێرباتۆڤی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ته‌نیا یه‌ك ساڵی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان یودا ماوه‌ و به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ریزی یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌دا نامێنێته‌وه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوودا.
رۆژنامه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌ یانه‌ی لازیۆ ته‌نیا 5 ملیۆن یۆرۆ له‌ كرِینی ئه‌و یاریزانه‌ بدات.
بێرباتۆڤ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا یارییه‌كی زۆر كه‌می له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پشتی به‌و یاریزانه‌ نه‌به‌ست له‌ پێكهاته‌ی یارییه‌كانیدا.
Top