مه‌له‌گه چاودێری نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م ده‌كات
یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنی سه‌دی پاڵه‌وانی ئاسیای به‌خۆوه بینی و ئه‌و یانه‌یه بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرِینی جامه‌كه سه‌ركه‌وت.
ماڵپه‌ری گۆڵی جیهانی ئاشكرای كرد كه شانده‌كه‌ی یانه ئیسپانییه‌كه به تایبه‌ت ئاماده‌ی ئه‌و یارییه بوون بۆ چاودێریكردنی نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌می یاریزانی عێراقی یانه‌ی وه‌كره.
شانده‌كه وه‌ك ماڵپه‌ره‌كه ئاشكرای كردووه راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه بۆ ده‌سته‌ی ته‌كتیكیی یانه‌ی مه‌له‌گه به‌رز ده‌كاته‌وه كه مانوێل پیلگرینی راهێنه‌ری دوا قسه‌ی به رازی بوون یان نه‌بوون تێدا ده‌كات.
یانه‌ی مه‌له‌گه كه موڵكی عه‌بدوڵا بن ناسری ئال سانی سه‌رمایه‌داری قه‌ته‌رییه كه یه‌كێكه له بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ته‌ر، تووشی زه‌حمه‌تی نابێت ئه‌گه‌ر برِیاری كرِینی نه‌شئه‌ت بدات، چونكه سه‌رۆكی یانه ئیسپانییه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه قهتهرییهكهدا هه‌یه.