كاگاوا یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی مانچسته‌ر یونایتده‌ بۆ وه‌رزی نوێ

كاگاوا یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی مانچسته‌ر یونایتده‌ بۆ وه‌رزی نوێ
شینگی كاگاوای ئه‌ستێره‌ی ژاپۆنی گرێبه‌ستكردنی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆند كه‌ ئه‌مساڵ و ساڵی رابردوو نازناوی خولی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌ده‌ست هێنا، گرێبه‌ستكردنی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ئاشكرا كرد.
كاگاوا گوتی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ دوا یاری خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆند له‌ یاری كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئه‌نجام ده‌ده‌م و دوای ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌ست پێده‌كه‌م.
به‌ هێنانی كاگاوا پێشبینی ده‌كرێ سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی هێنانی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام بێت كه‌ وه‌رزی رابردوو هه‌وڵی زۆری بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانه‌ دا.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كێشه‌ی زۆری له‌ شوێنی یاریكردنی كاگاوا كه‌ پله‌ی مه‌یكه‌ره‌ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا هه‌بوو و ئه‌و یانه‌یه‌ بایه‌خ به‌ كرِینی یاریزانانی ئاسیاوی ده‌دات و پێشتر پارك جی سۆنگی كۆری یه‌كێك بوو له‌ باشترین یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ یاریكردن له‌ ریزه‌كانیدا به‌رده‌وامه‌.
Top