گواردیۆلا ماڵئاوایی له ن‌و كامپ كرد
میسی چوار گۆڵی به‌رشه‌لۆنه‌ی تۆمار كرد له‌و یارییه‌دا كه گواردیۆلا مالئاوایی له هانده‌ران كرد دوای ئه‌وه‌ی له دوای دۆرِاندنی یاری كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و چوونه ده‌ره‌وه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌ستی چێڵسی ئینگلیزی وازهێنانی خۆی له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا له یانه‌كه ئاشكرا كرد.
له دوای لێدانی فیكه‌ی كۆتایی هانی یاری، كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی گواردیۆلا له یاریگادا پێشكه‌شكرا و تێیدا ئه‌وه خرایه روو كه ئه‌و راهێنه‌ره پێشه‌وایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی زۆری نازناوه‌كان له ماوه‌ی 4 ساڵی كاركردنیدا.
گواردیۆلا قسه‌یه‌كی كورتی بۆ هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد و گوتی دانی پێداده‌نێم كه له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا به بوونی ئێوه له پشت تیپه‌كه‌وه دڵخۆش بووم. هه‌روه‌ها قسه‌یه‌كی ته‌مومژاوی كرد كاتێك گوتی به‌م نزیكانه ده‌تانبینمه‌وه.