ڤیداڵ: یۆڤنتۆس باشترین یانه‌ی ئه‌مساڵی ئیتاڵیایه‌

ڤیداڵ: یۆڤنتۆس باشترین یانه‌ی ئه‌مساڵی ئیتاڵیایه‌
ئه‌رتۆرۆ ڤیداڵی یاریزانی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی گوتی یۆڤی باشترین تیپی به‌شدار له‌ خولی ئیتاڵیی ئه‌مساڵه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ی ناوه‌رِاستی یۆڤی له‌ لێدوانی بۆ تۆرِی فوتبۆڵی ئیتاڵی گوتی ناتوانین هه‌ڵه‌ی زیاتر بكه‌ین، ئه‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا ماومانه‌ ماوه‌ی هه‌ڵه‌كردنی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی یاری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌مان به‌رامبه‌ر كالیاری بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین ئێمه‌ باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ین.
یۆڤی له‌ هه‌فته‌ی پێشوودا 2 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیچی یه‌كسان بوو 1-1 به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی بۆفۆنی گۆڵچی تیپه‌كه‌وه‌.
دوای ئه‌و یه‌كسان بوونه‌ جیاوازی یۆڤنتۆسی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ و میلانی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ كه‌م بووه‌وه‌ بۆ ته‌نیا یه‌ك خاڵ و ئه‌وه‌ش یاریزانانی یۆڤنتۆسی خستووه‌ته‌ ژێر فشاره‌وه‌.
Top