ڤان پێرسی دانووستان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات
گرێبه‌ستی ڤان پێرسی كه ئه‌مساڵ به باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی ده‌ست نیشانكرا دوای نزیكه‌ی ساڵێك له ئێستا كۆتایی دێت و ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێ له ئێستاوه قسه له‌سه‌ر داهاتووی خۆی بكات.
پێرسی گوتی تا ئێستا ئه‌مه پلانی منه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا واده‌یه‌كمان بۆ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راهێنه‌ردا داده‌نیشم و قسه له‌باره‌ی ئایندهی منه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌مه جیا له چه‌ندین بابه‌تی تری گرنگ.
هێرشبه‌ره‌كه هه‌روه‌ها گوتی ئه‌رسناڵ تیمێكه باوهرِ به‌خۆت ناكه‌ی كه ده‌یبینی، ئه‌و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی منه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا پێی گه‌یشتووم، كاتێك گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ كرد به‌دیهاتنی خه‌ونێك بوو كه چاوهرِێم ده‌كرد، له هه‌ر یاریزانێك بپرسی كه لێره یاری كردووه، هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له بیره كه ئه‌و وه‌ك تۆپچییهك یاری كردووه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه بۆ ئه‌و.