یاریده‌ده‌ری مۆرینۆ: ئێمه نامانه‌وێ هیگواین برِوات
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رچاوه‌كان گوتیان هیگواین یانه‌ی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و یاریزانه ده‌سته‌واره‌ی له یانه‌كانی یۆڤنتۆس و مانچسته‌ر ستی و چێڵسییه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
كارانكا ئومێدی خۆی پێشاندا به مانه‌وه‌ی هێرشبه‌ر ئه‌رجه‌نتنینییه‌كه گوتی گۆنزالۆ هیگواین یاریزانێكی گرنگه بۆ ئێمه و پشتی پێده‌به‌ستین و ئه‌مه بۆ ساڵی داهاتووش بۆ ئێمه هه‌روایه، ئێمه نامانه‌وێ ریال مه‌درید جێبێڵێت.
له هه‌مان كاتدا كارانكا گوتی ئاوه‌زی یاریزانانی ریال مه‌درید زۆر باشه دوای ئه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانییان به‌ده‌ست هێنا و گوتی له‌و دوو یارییه‌دا كه ماومانه ده‌مانه‌وێ ببه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه خاڵی ژماره 100.