لویس ئه‌نریكی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی له‌ ویستی رۆیشتن له‌ رۆما ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

لویس ئه‌نریكی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی له‌ ویستی رۆیشتن له‌ رۆما ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی ئیتاڵیا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ لویس ئه‌نریكی ئیسپانی راهێنه‌ری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی له‌ ویستی رۆیشتن له‌و یانه‌یه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا.
ده‌نگۆكان به‌ گه‌رمی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ندرێ ڤیلاش بواشی راهێنه‌ری پورتوگالی كه‌ ئه‌مساڵ له‌ راهێنانی یانه‌ی چێڵسی دوورخرایه‌وه‌، جێگره‌وه‌ی ئه‌نریكی ده‌بێت كه‌نه‌یتوانی ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یانه‌یه‌ هاوینی رابردوو پاره‌یه‌كی زۆری بۆ هێنانی یاریزانان خه‌رج كرد.
جه‌ماوه‌ری رۆما له‌ ئاستی ئه‌نریكی نارِازین و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ دوا یاری تیپه‌كه‌دا له‌ درووشمێكی گه‌وره‌دا نووسییان ( لویس بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆت).
ئه‌نریكی له‌باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه‌ گوتی من 100 له‌سه‌د دڵنیام له‌وه‌ی چی ده‌كه‌م.
وێرِای ئه‌و لێدوانه‌ والته‌ر ساباتینی به‌رِێوه‌به‌ری وه‌رزشی له‌ یانه‌ی رۆما گوتی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ته‌نیا قسه‌ی رۆژنامه‌كانه‌ و ناتوانین بیر له‌ رۆما بكه‌ینه‌وه‌ به‌بێ ئه‌نریكی، به‌ڵام ئه‌و خۆی پێی وایه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ له‌ودایه‌ و خۆی به‌ به‌رپرسیاری یه‌كه‌م ده‌زانێ، دواجار برِیار لای ئه‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی پێم وایه‌ ئه‌و هه‌ست ده‌كات تیپه‌كه‌ پشتگیری ناكه‌ن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بیر له‌ رۆیشتن ده‌كاته‌وه‌.
Top