هۆدسۆن بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
یه‌كێتییه‌كه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا گوتی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلته‌را خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت دامه‌زراندنی رۆی هۆدسۆن له پۆستی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ئاشكرا بكات.
هۆدسۆن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2012 پێشه‌وایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كات و ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئینگلته‌را و پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا بوو و توانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بگه‌یه‌نێته یۆرۆی 1996 و هه‌روه‌ها راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵیش بووه.
سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی هۆدسۆن له‌گه‌ڵ یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی بوو كه توانی ئه‌و یانه‌یه بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌ی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی دۆرِاند و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ویست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی وه‌رگرت به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست نه‌هێنا.