دیكۆ: نیمار هیچی له میسی و رۆناڵدۆ كه‌متر نییه.
له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری فیفادا له به‌شی به‌رازیلییه‌كه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره، دیكۆ گوتی به برِوای من نیمار ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رووبكاته ئه‌وروپا و له یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كان یاری بكات، ئه‌و له شێوازی یاری و توانا و لێهاتووییدا هاوشێوه‌ی میسی و رۆناڵدۆیه و هیچی له‌وانه كه‌متر نییه و تاكه جیاوازی شوێنی یاریكردنی نێوان ئه‌و و ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی تره.
دیكۆ كه پێشتر یاری بۆ چێڵسی ئینگلیزیش كردووه گوتی پێم وایه ئه‌گه‌ر نیمار له به‌رشه‌لۆنه یان ریال مه‌درید یاری بكات، زۆر له‌وه باشتر و گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت كه تا ئێستا پێشانی داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ بنه‌مای سه‌ره‌كی دروستكردن و بایه‌خدان به باشترین یاریزانیان تێدایه و ئه‌وان ده‌زانن چۆن بایه‌خ به یاریزانێك بده‌ن كه ده‌یه‌وێ داهێنان بكات و له رووی ئاماده‌ییشه‌وه زۆر باش په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن.