كاكا و هیگواین به كه‌متر له 70 ملیۆن له ریال ناچنه ده‌ره‌وه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی گوتی یانه‌ی ریال مه‌درید له سایه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له رۆیشتنی هیگواین ده‌كه‌ن له رۆیشتن له یانه‌كه ئاماده نییه به كه‌متر له 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ رۆیشتنی هیگواین قورسترین برِیاری یانه‌كه ده‌بێت، چونكه كارگێرِیی ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌و هێرشبه‌ره له یانه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده دوا برِیاریش بۆ جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ هیگواین نایه‌وێ هێرشبه‌ری دووه‌م بێت له یانه‌كه له دوای كه‌ریم بنزیمه‌وه كه ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشتر سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردبوو كه یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ر ستی و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ویستیان بۆ كرِِینی هیگواین هه‌یه.
هه‌رچی كاكایه ئه‌وا به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، یانه‌ی ریال مه‌درید رازی نییه به كه‌متر له 30 ملیۆن رێگه به رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بدات، به تایبه‌ت كه هێنانی ئه‌و یاریزانه 64 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌كه كه‌وتووه.