داگلیش: له هاویندا گرێبه‌ستی گه‌وره ده‌كه‌ین
راهێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول گوتی لیڤه‌رپوول به‌هێزه‌وه ده‌چێته بازارِی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ریزه‌كانی خۆی به چه‌ند یاریزانێك به‌هێز ده‌كات.
لیڤه‌رپوول له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ئاستی باش نییه و دوێنێ شه‌و جارێكی تر له خولی ئینگلیزی دووچاری دۆرِان هات به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر و ئه‌و دۆرِانه وای له داگلیش كرد ره‌خنه‌ی توند له یاریزانانی یانه‌كه‌ی بگرێت.
راهێنه‌ره‌كه گوتی ئێستا پاره‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی به ویستی خۆمان له هاویندا یاریزان بكرِین و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین و چه‌ند یاریزانێكی لێهاتوو دێنینه ریزی یانه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی لیڤه‌رپول.
لیڤه‌رپوول ئێستا له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی خولی ئینگلیزییه و 49 خاڵی هه‌یه. ئه‌و یانه‌یه نازناوی كارلینگ كه‌پی له وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌ده‌ست هێنا و له جامی ئینگلته‌راش یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر چێڵسی ئه‌نجام ده‌دات.