ڤان پێرسی به‌رشه‌لۆنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ڤان پێرسی به‌رشه‌لۆنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
ڤان پێرسی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی نیازی خۆی له‌ چوونه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا ره‌تكرده‌وه‌.
پێشتر سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان دووپاتیان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ پێرسی برِیاری رۆیشتن له‌ یانه‌ی گانه‌رزی داوه‌ و داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌بێت.
ڤان پێرسی كه‌ ئێستا باشترین یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌ و ئه‌مساڵ رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی ئینگلیزی بگرێت، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌ رۆیشتنی ده‌كه‌ن و گوتی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌ و من نیازی رۆیشتنم نییه‌ و ده‌مه‌وێ له‌ ئه‌رسناڵ بمێنمه‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی چه‌ندین جار من دووپاتم كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بیر له‌ رۆیشتن له‌ ئه‌رسناڵ ناكه‌مه‌وه‌، كارگێرِیی یانه‌كه‌ش به‌ڵێنی داوه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته‌ گه‌رِ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێكی گرنگ ئه‌نجام بدات و یه‌كه‌مین كاریشی بۆ وه‌رزی نوێ هێنانی پۆدۆڵسكی بوو، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ و هیوادارم بتوانین تیپێكی زۆر به‌هێز دروست بكه‌ین.
Top