خولێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوبژیوانان به‌رێوه‌چوو.

خولێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوبژیوانان به‌رێوه‌چوو.
گولاَن: كارزان كانه‌بى
له‌ هۆڵی كۆنگره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی خولێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوبژیوانانی عێراق كرایه‌وه‌، له‌ رۆژی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌ۆ و عه‌بدولخالق مه‌سعود وته‌یان پێشكه‌ش كرد و ته‌ئكیدیان له‌ گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ كرده‌وه‌ بۆ پێشخستنی ئاستی ناوبژیوانان له‌ عێراق و پێگه‌یاندنی ناوبژیوان بۆ دوا رۆژ.
ئه‌م خوله‌ ماوه‌ی پێنج رۆژى خایاند، وانه‌كان به‌هه‌ردوو شێوه‌ی تێوه‌ری له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی زه‌یتون و وانه‌كان به‌شێوه‌ی پراكتیكی له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری به‌رێوه‌ ده‌چێت و وانه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌ردوو وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی ئیسماعیل حافی ئوردنی و عه‌لی توریفی سعودی ده‌گۆترانه‌وه‌ . له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا بروانامه‌ی باوه‌رپێكراو به‌سه‌ر ناوبژیوانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كرا ، له‌م خوله‌ 35 ناوبژیوانی پله‌ یه‌ك و چه‌ند ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تیاییدا كردبوو.
Top