پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆنترۆڵى پاڵه‌وانێتى كاراتێى كرد
له شارى كه‌ركوك له هۆڵى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى كه‌ركوك ، به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى كاراتێى كوردستان و به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، خاك ، بازیان ، هێرش ، چمه‌چه‌ماڵ ، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ، پیره‌مه‌گرون ، سه‌وره ، كه‌یوان ، شۆریجه ، ئاشتى ، نه‌ورۆز ، سه‌ید سادق ، دوكان ، سۆلاڤى نوىَ ، شه‌هیدان) و به‌به‌شدارى زیاتر له 100 یاریزانى یانه‌كانى ، پاڵه‌وانێتى كاراتێى یانه‌كانى كوردستان له هه‌ردوو شێوازى كاتا و كۆمیته ، رِكابه‌رییان ده‌كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانى كوردستان ، یاریزانانى به‌شداربوو ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد له پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجامى كۆتایش به‌مشێوه‌ى خواره‌وه بوو.
ئاستى كۆمیته
1-یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
2-یانه‌ى خاك
3-یانه‌ى بازیان
ئاستى كاتا
1-یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
2-یانه‌ى سه‌ید سادق
3-یانه‌ى شۆریجه