مانچستەر سیتی گرینگی بە كاسیاس دەدا

مانچستەر سیتی گرینگی بە كاسیاس دەدا
یانەی مانچستەر سیتی بۆ وەرزی داهاتوو گرینگی بەگرێبەستكردن لەگەڵ ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێز و كاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایی دەدا.

رۆژنامەی "ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیایی ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردەوە، یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە كاسیاس رازی بكا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە كەشی یاریكردندا گۆڕانكاری بكا و بێتە ناو كێبەركێكانی خولی نایابی ئینگلیزی.

بەگوێرەی رۆژنامەكە یاریدەرێكی رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵیایی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی داخوازی یانەكەی بەكاسیاس گەیاندووە، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێك لەلایەن ئەو باشترین گۆڵپارێزەی دنیا نەدراوەتەوە.

كاسیاس /30 ساڵ/ یەكێكە لەو یاریكەرانەی لە یانەی ریال مەدرید پێ گەیشتووە و تا ئێستە جگە لەو یانەیە بۆ هیچ یانەیەكی تری دنیا یاریی نەكردووە.
Top