بەرلسكۆنی داوا لە گالیانی دەكا گرێبەست لەگەڵ گواردیۆلا ئیمزا بكا.

بەرلسكۆنی داوا لە گالیانی دەكا گرێبەست لەگەڵ گواردیۆلا ئیمزا بكا.
سەرۆكی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیایی داوای لە جێگرەكەی كردووە هەموو هەوڵێك بدا وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیایی ئیمزا بكا.

گواردیۆلا /41 ساڵ/ هەینیی رابردوو لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا بەڕەسمى جێهێشتنی یانەى بەرشەلۆنە راگەیاند.

رۆژنامەی "ریپۆبلیكا"ی ئیتاڵیایی ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردەوە، سیلڤیۆ بەرسلكۆنی داوای لە ئەدریانۆ گالیانی كردووە هەموو هۆگەلێك بەكاربێنێ بۆ رازیكردنی گواردیۆلا تا وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتیی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیایی بكا.

بەرلسكۆنی ئامادەیی خۆی پێشانداوە سەرجەم بەربەستەكانی بەردەم هاتنی گواردیۆلا بۆ یانەكەی چارەسەر بكا و بەتایبەت لەلایەنی داراییەوە.

گواردیۆلا سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن یەكەتیی تۆپی ناودەوڵەتی و كۆواری "فرانس فوتباڵ"ی فرەنساییەوە خەڵاتی باشترین راهێنەری دنیای وەرگرت، ئەو راهێنەرە لەوەتەی ساڵی 2008وە بووەتە راهێنەری بەرشەلۆنە 13 ناسناوی بۆ هەرێمی كەتەلۆنیا بەدەست هێناوە.

یانەی میلان وەرزی رابردوو ناسناوی خولی پلە یەكی ئیتاڵیای بەدەست هێنا، بەڵام لەم وەرزەدا تا ئێستە بەكۆكردنەوەی 74 خاڵ و بەجیاوازی 3 خاڵ لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس، لە ریزبەندیی دووەمی خولەكە دێ.
Top