راهێنه‌ری ڤالیكانۆ: با ئه‌لڤێس و تیاگۆ له كاتی گۆڵه‌كه‌ی تۆرێسیشدا هه‌مان سه‌مایان بكردایه.
ساندۆڤال گوتی ئه‌و یاریزانانه بۆ له‌و كاته‌ی تۆرێس له یاریگای خۆیاندا گۆڵی لێ‌كردن هه‌مان سه‌مایان نه‌ده‌كرد، له‌وێ باشتر ده‌یانتوانی سه‌ما بكه‌ن، ئه‌وه بێرِێزیییه تۆ له یاریگای به‌رامبه‌ردا سه‌ما بكه‌یت و دواییش ئه‌گه‌ر شتێك رووی دا ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌ڵه‌ی جه‌ماوه‌ره و هه‌ڵه‌ی یاریزانان نییه.
دوای یارییه‌كه و دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گیرا، ئه‌لڤێش و ئه‌لكانتارا داوای لێبوردنیان له جه‌ماوه‌ری یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ كرد.