له خولى بژارده‌ى عێراق، هەولێر و طەلەبە یەکاسان بوون.
له‌میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و ته‌له‌به به گۆلێك یه‌كسان بوون.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، له‌شارى به‌غدا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌رخ هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و ته‌له‌به له‌یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و یانه‌ى هه‌ولێر له خوله‌كى 13ى یارییه‌كه له رێگاى یاریزان ئه‌مجه‌درازى توانى تاكه گۆڵى خۆى تۆماربكات ، دوای ئه‌م گۆله‌ش فشاره‌كانى یانه‌ى ته‌له‌به له‌سه‌ر گۆڵى هه‌ولێر زیاتر بوو ، ناوبژیوانى یارییه‌كه لێدانێكى گوماناوى له‌سه‌ر یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ژماركردو یانه‌ى ته‌له‌به گۆلى یه‌كسان بوونیان تۆماركرد، له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر باشتر ده‌بینران و ناوبژیوانى یارییه‌كه گۆلێكى دروستى له یانه‌ى هه‌ولێر ره‌ت كرده‌وه سه‌ره ئه‌نجامیش هه‌ردوو یانه به گۆلێك یه‌كسان بوون ، یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ50خاڵ به‌رز كرده‌وه هه‌ر له پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه .