ڕەنگە بەرشلۆنە ئەلڤێس بفرۆشێت
رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیایی رایگەیاند رۆیشتنی ئەلڤێس كاریگەری لە سەر ئاستی هونەری یانەی بەرشلۆنە نابێت، بەڵام فرۆشتنی دانیال پارەیەكی باش بۆ یانەی بەرشلۆنە دابین دەكات، كە نرخی شكاندنی بۆندەكەی ئەلڤێس 125 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەكیش بیەوێت بۆندی لەگەڵ مۆر بكات دەتوانێت گفتوگۆ لە سەر نرخەكەی بكات. رۆژنامەكە ئەوەیشی راگەیاند یانەی بەرشلۆنە هەوڵ دەدات هێرشبەرێك بكڕێت بۆ ئەوەی یارمەتیی یاریزان لیونێل میسی بدات كە گوشارێكی زۆری لەسەرە.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی لۆپاریسیانی فەرەنسا رایگەیاند كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی و راهێنەرەكەی كارلۆ ئەنشلۆتی چاوی لەسەر دانیال ئەلڤێس داناوە و ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ئەنجام بدات بۆ كڕینەوەی ئەلڤێس. هەروەها یانەی ئانژی رووسیا ئامادەیە بۆندی لەگەڵ ئەلڤێس مۆر بكات، یانەی بەرشلۆنە و راهێنەرە تازەكەی ڤیلانۆڤا هەوڵ دەدەن بۆند لە گەڵ یاریزانان گاریس بال و تیاگۆ سیلڤا و خۆردی ئەلبا مۆر بكەن كە ئەوەیش پێویستی بە پارەیەكی زۆر هەیە كە یانەی بەرشلۆنە ناچار دەكات دەستبەرداری چەند یاریزانێك بێت.