شیره‌ر: ئه‌رسناڵ بۆیه پۆدۆڵسكی كرِیوه چونكه ده‌زانێ ڤان پێرسی ده‌رِوات
له ماوه‌ی رابردوودا قسه‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ی رۆیشتنی پێرسییه‌وه له ریزی یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌كرێت، به تایبه‌ت كه له وه‌رزی ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێك سه‌ردانی یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كرد له ئینگلته‌را.
شیره‌ر له لێدوانی بۆ سكای سپۆرتس گوتی گرێبه‌ستكردنی ئه‌رسناڵ له‌گه‌ڵ پۆدۆڵسكی لای من پرسیاری زیاتر جێده‌هێڵێت.
هه‌روه‌ها گوتی پێم وایه ئه‌وان بیر له جێگره‌وه‌ی ڤان پێرسی ده‌كه‌نه‌وه و هیچ كه‌سێك نییه له پۆدۆڵسكی باشتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه ببینێت كه ئێستا ڤان پێرسی ده‌یبینێت.