ڤان باستن هێرشده‌كاته سه‌ر چێڵسی و دی ماتیۆ
ڤان باستن له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی سه‌ندای میرۆری ئینگلیزی گوتی چێڵسی تیپێكی گه‌وره‌یه و ده‌توانێ له هه‌ر تیپێك له ئه‌وروپا بباته‌وه، هه‌روه‌ها توانای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی نایابی هه‌یه و ده‌توانێ به شێوازی هێرشبه‌رانه یاری بكات.
هه‌روه‌ها گوتی یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین 3 یان 4 یانه‌ی ئه‌وروپایه و خاوه‌نێكی وه‌ك ئه‌برامۆڤیجی هه‌یه، كاتێك تۆ توانای داراییت به‌رز بێت، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تۆ یاریزانی باشت هه‌یه، تاراده‌یه‌ك له شێوازی یاریكردنی دی ماتیۆ به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه له كامپ ن‌و تێگه‌یشتم. به‌ڵام له‌و یارییه تێنه‌گه‌یشتم كه له یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر هه‌مان یانه پێشكه‌شی كرد.
هه‌روه‌ها گوتی تیپه‌كه وه‌ك دیاره ویستی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باشی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی چێژ به ملیۆنان بینه‌ر ببه‌خشێت، ئه‌و شێوازه تیپه‌كه‌ی كوشتووه و به پێویستی ده‌زانم یانه‌كه به‌خۆداچوونه‌وه بكات و به تایبه‌ت پێویستی به یاریزانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیش درۆگباوه بێت.